سەردێڕ:

دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا دەگیرێت

PM:01:13:11/06/2024

51392 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا دەگرن. دەشڵێت، "خاوەن ئەو ئۆتۆمبێلانە تەنها ١٥ رۆژ مۆڵەتیان هەیە".


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ئاگادار دەکەنەوە کە تەنها ١٥ رۆژ مۆڵەتیان هەیە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە دوای ئەو وادەیەوە ئەگەر مانیفێستی ئۆتۆمبێلەکانیان بەناویانەوە نەبێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەگیرێت.

پێشتریش وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهیچ جۆرێک رێگە بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان نادەن لەسەر شەقامەکان بمێننەوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکاندا دەگرن و خاوەنەکەشی دەستگیر دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، زۆرینەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەسەر شەقامەکانی عێراق هەن تۆمار کراون و هەر کەسێکیش ئۆتۆمبێلەکەی تۆمار نەکرابێت، دەستگیر دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە کێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان کە ژمارەیان هەزاران ئۆتۆمبێلە لە هەرێم چارەسەر نەکراوە.













گەلەری