سەردێڕ:

دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کرایەوە

AM:11:12:30/05/2024

1524 جار خوێندراوەتەوە

دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لە ئێران كرایەوە و دوای پەسەندكردنی ناوی كاندیدەكانیش ٢٨ی حوزەیران هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.


پڕۆسەی تۆماركردنی ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار لە ئێران دەستی پێ كرد و تاوەکو رۆژی ٦ی حوزەیرانی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

كەناڵی ئەلعالمی ئێران بڵاویكردەوە، پڕۆسەی تۆماركردنی كاندیدەكان بۆ ماوەی هەشت رۆژ بەردەوام دەبێت، لە دوای پەسەندكردنی ناوی ئەو كاندیدانەی مەرجەکانیان تێدایە، چواردەیەمین پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە رۆژی ٢٨ی حوزەیرانی داهاتوو لە ئێران بەڕێوەدەچێت.

هاوکات، دیارترین کاندیدەکانیش بریتین لە عەلی لاریجانی و سەعید جەلیلی و ئەحمەدی نەژاد و محمد قاڵیباف.

لە ئێستاشدا محەمەد موخبیر، جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێران پۆستی سەرۆك كۆمار بە وەكالەت بەڕێوەدەبات، ئەوەش لە دوای گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لە ١٩ ئەم مانگە، کە بەهۆی كەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی لە پارێزگای ئازربیجانی خۆرهەڵات، لە باكوری خۆرئاوای ئێران.













گەلەری