سەردێڕ:

دوای گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار و تیمەکەی؛ حکومەتی ئێران کۆبوونەوەی نائاسایی دەستپێکرد

AM:08:46:20/05/2024

7556 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی حکومەتی ئێران بە فەرمی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری وڵاتەکە و وەزیری دەرەوە و تیمەکەی راگەیاند، دەستیان بە کۆبوونەوەی نائاسایی کرد.


بەپێی یاساکانی ئێران، دەبێت لەماوەی ٥٠ رۆژدا هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ بکرێت بۆ وڵاتەکە.

ئاژانسی میهری ئێران رایگەیاندووە، لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەدا، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆمار و حوسێن ئەمیرعەبدولهەیان وەزیری دەرەوە و حەوت کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

پاشنیوەڕۆی دوێنێ هەواڵی دیارنەمانی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران لەکاتی گەشتێکدا بڵاوکرایەوە پاش نزیکەی ١٠ کاتژمێر لە گەڕان بە دوایدا، پاشماوەی هێلیکۆپتەرەکە لە ناوچەی دارستانی دیزمار لەنێوان گەندەکانی ئاوزی و پیرداوددا دۆزرایەوە.

دوابەدوای رووداوەکە ئەوە راگەیەنرا، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە هێلیکۆپتەرەکە کەوتووەتە خوارەوە، کە بۆ کردنەوەی بەنداوێک لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات چووبوو و لە رێگای گەڕانەوەیاندا رووداوەکە روویدابوو.

ئیبراهیم رەئیس ساداتی ناسراو بە ئیبراهیم رەئیسی لە ١٤ـی كانونی یەكەمی ساڵی ١٩٦٠ لە شاری مەشهەد لەدایكبووە و یەكێكە لە سەركردە سیاسییەكانی ئێران و هەشتەمین سەرۆک كۆماری ئێرانە كە لە ساڵی ٢٠٢١ ـەوە بە هەڵبژاردن ئەو پۆستەی وەرگرتووە.













گەلەری