سەردێڕ:

لە پێنج مانگدا؛ هەزار و ٨٠٠ کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیر کراون

PM:11:32:18/05/2024

1676 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا هەزار و ٨٠٠ کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیر کردووە.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەو قاچاخچییانەی کۆچبەری نایاسایی لە وڵاتانی دیکەوە دەگوازنەوە بۆ عێراق بەپێی یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤ دادگایی دەکرێن.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە توانیویانە هەزار و ٨٠٠ کەسی تۆمەتبار بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر بکەن.

ئەوەشی خستە روو، زۆرینەی ئەو کەسانەی دەستگیر کراون هەڵگری رەگەزنامەی سوریین و دۆسیەی پەیوەندیدار بە کۆچی نایاسایی بۆ عێراق لەسەریان هەیە.













گەلەری