سەردێڕ:

روانگەی سوری: بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر پێگەی گروپە چەکدارەکان لە سوریا

PM:10:30:12/02/2024

2028 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر پێگەى گروپە چەکدارەکان لەناو خاکی سوریا.


ئەمڕۆ دووشەممە، روانگەى سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە چەند فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى نەناسراو کێڵگەیەکیان لە ناوچەی ئەلشیبلی نزیک شاری ئەلمەیادین لە دێرەزوور بۆردومان کردووە کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە بۆ هەڵگرتنی مووشەک بەکاردەهێنرا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، وا گوومان دەکرێت ئەو فڕۆکەیە سەر بە هێزەکانی ئەمریکابێت.

باسى لەوەشکردووە، دواتر ئەو فڕۆکانە شوێنێکی چۆڵیان کردە ئامانج کە بۆ مەشق و ڕاهێنان بە ئەندامانی گروپە چەکدارەکان بەکاردەهێنرا، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە

ئەوەشی خستووەتە روو، شۆفێرێکی تانکەر لە کاتی بە ئامانجگرتنی راستەوخۆی فڕۆکەکانەوە گیانی لەدەستدا، لەسەر ڕێگای بنکەی عەین عەلی، کە شوێنی هەڵدانی مووشەکی هێزە چەکدارەکانی لێیە.













گەلەری