PM:01:58:12/02/2024
10348 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی عێراق پێی راگەیاندوون، لە رۆژی ٢٠ـی ئازارەوە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە هەرێم کە ماددەی ١٤٠ دەیانگرێتەوە، دەتوانن لە رێگەی لینکێکەوە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ دامەزراندنیان لە حکومەتی عێراق.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەدریە ئیبراهیم پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بۆ بەدواداچوون بۆ کێشەی یەکەمەکان و دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی سەر بە ماددەی ١٤٠، سەردانی مەحمود تمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی عێراقیان کردووە.
ئاماژەی بەوەش
کرد، باسی هەموو کێشە و ئاستەنگییەکانی یەکەمەکان و دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی سەر
بە ماددەی ١٤٠یان کردووە و لە هەوڵدان بۆ چارەسەری ئەو کێشانە.
ئەوەشی خستە
روو، ھەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵای ھەرێم مافیان ھەیە و دەتوانن لە رێگەی ئەنجومەنی
راژەوە دامەزراندن پێشکەش بکەن و لە حکومەتی عێراق دابمەزرێن.
دەشڵێت، لە رۆژی
٢٠ـی ئازارەوە بۆ ماوەی ٢١ رۆژ لینکی دامەزراندن دەکرێتەوە و داواکاری لە رێگەی ئەو
لینکەوە پێشکەش دەکرێت.