سەردێڕ:

کوێستان محەمەد: منداڵانی ئۆتیزم لە نەخۆشخانەکان بێبەرامبەر پشکنینیان بۆ دەکرێت

PM:12:49:12/02/2024

1036 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، منداڵانی ئۆتیزم لە نەخۆشخانەکان بێبەرامبەر پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت و چارەسەریان بۆ دەکرێت. دەشڵێت، "ناوی سێ هەزار منداڵی ئۆتیزم تۆمار کراوە".


کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، چەندین سەنتەری حکومیان بۆ منداڵانی ئۆتیزم کردووەتەوە و لە پلانیاندایە رێوشوێنی زیاتر بگرنە بەر بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی ئۆتیزم.

ئاماژەی بەوەش کرد، ناوی ١٣ هەزار و ٢٥٢ خاوەن پێداویستی تایبەتیان تۆمارکردووە کە سێ هەزاریان منداڵی ئۆتیزمن، هاوکات یاداشتنامەیەکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە تاوەکو ئەو توێژە ئەو مووچەیەی بۆیان دیاریکراوە وەری بگرن.

ئەوەشی خستە روو، منداڵانی ئۆتیزم و خێزانەکانیان لە فڕۆکەخانەکان ناچنە ژێر هیچ رێکارێکەوە و کار ئاسانی تەواویان بۆ دەکرێت ئەگەر بیانەوێت گەشت بکەن، لە نەخۆشخانەکانیشدا منداڵانی ئۆتیزم بێبەرامبەر پشکنینیان بۆ دەکرێت.













گەلەری