سەردێڕ:

لەسەر سکاڵای چەند کەسێک؛ وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە پۆستەکەی لابرا

PM:01:59:21/11/2023

3268 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە هاتوچۆی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەسەر سکاڵای چەند کەسێک وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە پۆستەکەی لابراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە هاتوچۆی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی سکاڵایان تۆمارکردووە، لە سکاڵاکانیاندا باسیان لەوەکردووە، کە کۆمێنتیان بۆ لاپەڕەی فەرمی فازڵ حاجی وتەبێژی پێشووی هاتوچۆی هەولێر نووسیوە و ئەویش وەڵامەکانی گونجاو نەبووە.

بەپێی وتەی پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش، لەئێستادا وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە پۆستەکەی لابراوە.
رزگار کۆچەر، هەولێر













گەلەری