سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان دادگایی روسیا و ئۆکرانیا دەکات

PM:07:06:18/09/2023

2764 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان دادگایی روسیا و ئۆکرانیای کرد و روسیاش دەڵێیت" نەتەوەیەکگرتووەکان دەسەڵاتی بڕیاردانی نییە، چونکە ئۆکرانیا ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان نییە".


رۆژی دووشەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە لەسەر بانگەشەکانی روسیا بۆ کۆمەڵکوژی لایەنگرانی لە ئۆکرانیا و جەنگەکەی لەگەڵ ئەو وڵاتە دادگای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری لاهای هۆڵەندا ئەو دوو وڵاتەی دادگایی کرد.

بۆ یەکەمجارە نوێنەری روسیا بێتە بەردەم دادگای نەتەوەیەکگرتووەکان و لە یەکەم دانیشتندا تەنها هۆکارەکانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا تاوتوێ کرا و دادگاییکردنەکە بەردەوامی دەبێت.

هاوکات، ٣٠ وڵاتی رۆژئاوا کە هەموویان لایەنگری ئۆکرانیان بەشدارن و مافی قسەکردنیان پێدراوە بۆ پشتگیریکردن لە ئۆکرانیا.

لە دانیشتنەکەدا، نوێنەری روسیا گلەیی لە نەبوونی کاتی پێویست کردووە بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکانیان و ئاماژەی بەوەشکرد، نەتەوەیەکگرتووەکان دەسەڵاتی بڕیاردانیان لەسەر جەنگی ئۆکرانیا نییە چونکە ئەو وڵاتە ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان نییە.

روسیا پێش لەشکرکێشیەکانی بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢، ئۆکرانیای بە کۆمەڵکوژ کردنی لایەنگرانی روسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە تۆمەتبار کرد، ئۆکرانیاش ئەو تۆمەتانە رەت دەکاتەوە و لە پاڵ کاولکردنی وڵاتەکەی روسیا بە تۆمەتی هاوکاریکردن بۆ کودەتای سەربازی و جیابونەوەی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی تۆمەتباردەکات.













گەلەری