سەردێڕ:

کێ یەکەم جار سکاڵای لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان تۆمار کرد؟

بەشدار حەسەن پارێزەری راوێژکار
PM:09:03:31/05/2023

2620 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی یاسایی رایگەیاند، جوڵانەوەی نەوەی نوێ یەکەمجار سکاڵای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی هەرێم ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی کردووە و لە نوسراوەکەی دادگا بە روونی دیارە.


بەشدار حەسەن پارێزەری راوێژکار لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تى، رایگەیاند، لەسەر نوسراوی فەرمی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بە روونی دیارە کە سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق سکاڵاکەی بەزرکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەریەکە لە یوسف محەمەد سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی هەرێمو شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم ناویان لە داواکارانی خوارووی لیستەکەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو ئەو لایەنانە بەشدارییان لە چالاک کردنی سکاڵاکە هەبووە، بەڵام نەوەی نوێ لە سەرەتاوە سکاڵای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی هەرێمی ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی کردووە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە رۆژی رابردوو بە بریاری دادگای فیدڕاڵی تەمەنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای ژمارە١ی مادەی ٥١ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو تەواو بووە و بە پێی بڕگەی دووەمی ماددەی ١٣ی ساڵی ٢٠٠٥ لە دەستووری عێراق هەموو ئەو بڕیارانەی لە دوای بەسەرچوونی ماوەی پەرلەمان دراوە هەڵدەوەشێنرێتەوە.













گەلەری