سەردێڕ:

نرخی دۆلار دوای داخستنی بازاڕ چەندە؟

PM:04:44:28/05/2023

2924 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە و نەگۆڕاوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.

ماوەی نزیکەی مانگێکە نرخی دۆلار لە نێوان ١٤٦ هەزار دینار بۆ ١٤٧ هەزار دینار جێگیر بووە لەکاتێکدا نرخی فەرمی خۆی کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دیاریکراوە ١٣٢ هەزار دینارە.

لە رۆژی رابردوو مەزهەر محەمەد راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر بانکی ناوەندی بەردەوام بێت لە خستەڕووی دۆلار بەو شێوەیەی ئێستا ئەوا بەهای دۆلار لە عێراق هاوشێوەی لوبنانی لێدێت.













گەلەری