سەردێڕ:

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: بەشەئاردی هاوڵاتیان ئامادەیە

PM:03:49:25/05/2023

992 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بەشی چوارەمی بەشەئاردی هاوڵاتیان ئامادەیە و لەمڕۆوە بەسەر بریکارەکاندا دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵدەدەن لە سەرەتادا ئەو بەشەئاردە بەسەر ئەو پارێزگایانەدا دابەشبکەن کە زۆرترین رێژەی هەژارییان تێدایە.

وەزارەتەکە دەشڵێت، هەموو ئەو هاوڵاتییانەی خاوەنی فۆڕمی خۆراکن، هەموویان بەشەئاردیان پێدەگات.

بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان، چەند جۆرێکی جیاوازی خۆراکە و بڕەکەی بەپێی قەبارەی خێزان دیاریدەکرێت. بەشەخۆراکی هاوڵاتیان لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە ئامادە دەکرێت و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.













گەلەری