سەردێڕ:

لە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار بەرزبووەوە

PM:06:15:13/05/2023

48648 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لەهەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزارو ٥٥٠ دینار بوو بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٢٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا لەکاتێکدا لەسەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ١٤٦ هەزارو ٣٥٠ دینار بوو.

بەبڕوای شارەزایانی ئابووری بەهۆی دواکەوتنی داواکاری دۆلاری دەرەوە بازرگانەکانی عێراق و هەرێم پەنایان بردووەتە بەر دۆلاری ناوخۆ سەرەڕای بەرزی نرخەکەی ئەویش خواستی لەسەر دراوی دۆلار زیادکردووەو لەئەنجامدا نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

هاوکات، ئەمڕۆ بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەچەند شارێکی عێراق بەڵیننامە بەپێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و فرۆشگای کەلوپەلە کارەباییەکان پڕکرایەوە بۆئەوەی لەمامەڵە بازرگانییەکانیاندا تەنیا دراوی دینار بەکاربهێنن.

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تاوانی رێکخراویش لەوبارەیەوە دەڵێت، "ئەم هەنگاوە لەپێناو زیادکردنی خواستە لەسەر دینار و هەر کەسێک جێبەجێی نەکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر."













گەلەری