لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و دینار بوو بەراورد بە رۆژی رابردوو لە هەمان کات نرخەکەی ١٤٥ هەزار دینار بووە نرخەکەی بەجێگیری ماوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار دینار بوو و هاوکات لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ لە رۆژی رابردوو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار دینار بوو.
لە هەفتەی
رابردوو نرخی دۆلار لە بازاڕەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخی ١٠٠ دۆلار لە
١٥٠ هەزار دینارەوە بووە ١٤٢ هەزار دینار و لە ئێستادا ماوەی سێ رۆژە دووبارە بەرزبوونەوەی
تۆمار کردووە.
مەزهەر محەمەد
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، بەرزی بەهای دۆلار تەنها
ماوەیەک کاتی کورتی ماوە و بەم زووانە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک دەبێت بە ١٣٥ هەزار دینار.
لەسەر ئاستی جیهانیش،
داتاکانی هەڵئاوسانی ئابوری ئەمریکا کاریگەری لەسەر دۆلار هەبووە و دابەزیوە و پێشبینی
دەکرێت بانکی فیدڕالی ئەمریکا توندکردنەوەی دارایی رابگرێت لە دوای ئەوەی لە مانگی
رابردوو رێژەی سوودی بانکەکانی زیادکرد.