نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم بەرامبەر بە ١٥٣ هەزار دینارە و بەراورد بە رۆژی رابردوو ٦٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.
ئەمرۆ هەینی، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا. لە کاتێکدا لە رۆژی رابردوو لە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٥٢ هەزار و ٤٠٠ دیناربوو.
لە رۆژی رابردوو محەمەد یونس یاریدەدەری
بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بانکی
ناوەندی چەند رێکارێکی جێبەجێکردووە بۆ پشتیوانیکردن لە هێزی دیناری عێراقی و پتەوکردنی
حەواڵەی دەرەکی و پشتیوانی دارایی لە بازرگانی.
وتیشی، کاریگەرییەکانی ئەم رێکارانە لەمڕۆوە
بەدەردەکەوێت.
لەلایەکی دیکەوە عەمار خەلەف جێگری پارێزگاری
بانکی ناوەندی عێراق لە ئاماژەی بەوەدا، هەنگاو
بە هەنگاو جیاوازی لە نێوان نرخی فەرمی و نرخی بازاڕدا نامێنێت و نرخی دۆلار دادەبەزێت.