سەردێڕ:

قەبارەی ناردەنی نەوتی روسیا بەهۆی سزاکانەوە زیانی لێکەوتووە

PM:11:59:21/12/2022

2528 جار خوێندراوەتەوە

دوای سەپاندنی سزاکانی گروپی حەوت کە نرخێکیان بەسەر داهاتی نەوتی مۆسکۆدا سەپاند و ئەو کەرتە دەکەنە ئامانج، قەبارەی ناردەنی نەوتی خاوی روسیا لەرێگەی دەریاوە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا دابەزینی بەخۆوە بینیووە.


ماڵپەڕی بلومبێرگئ ئەمریکی بڵاویکردەوە، کارکردن لە یەکێک لەبەندەرەکانی دەریای بەڵتیک ئەم دابەزینەی زیاترکردووە، بەڵام پێدەچێت کەم خاوەن کەشتی هەبن ئامادەییان هەبێ بار لەروسیا وەربگرن و هەفتانە بەندەرەکانی دیکەش دابەزینی بڕی هەناردەیان نیشانداوە.

سزاکانی یەکێتی ئەوروپا کە پێنجی کانوونی یەکەم بەسەر هەناردەی نەوتی روسیادا سەپێندرا و ئامانجیان سنووردارکردنی هەناردەی روسیابوو، یەکێتی ئەوروپا بڕیاریانداوە نەوتی روسیا نەکڕن و ئاسانکاری لەگواستنەوەیدا نەکەن. ئەم هەنگاوەی ئەوروپا نیگەرانی ئەمریکای لێکەوتەوە و لەبری ئەوە پێشنیاری دیاریکردن و سنووردارکردنی نرخەکانی کرد لەگەڵ درێژەدان بە هاوکاری ئاسانکاری گواستنەوە و دیاریکردنی نرخی هەربەرمیلێک بە ٦٠ دۆلار.

ئاژانسی بلومبێرگ ئەوەشیخستووەتەڕوو، دوای هەفتەیەک لە جێبەجێکردنی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی خاوی روسیا لە رێگەی دەریاییەوە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە، کۆی ئەو بڕە نەوتەی کە لەو وڵاتە دەنێردرێت بە رێژەی یەک ملیۆن و ٨٦ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردووە و گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل.

باسیلەوەشکردووە، داهاتەکانی روسیا لە هەناردەی نەوت کەبۆ جەنگی ئۆکرانیا خەرج دەکرێت لە ٧٧ ملیۆن دۆلارەوە بۆ ٦٦ ملیۆن دۆلار کەمیکردووە لەماوەی هەفتەیەکدا و تێکڕای داهاتی لەماوەی چوار هەفتەدا ١١ ملیۆن دۆلار کەمی کردووەو و گەیشتووەتە ١٢ ملیۆن دۆلاربووە و داهاتی باجی هەناردەکردنیش لەماوەی ئەمساڵدا کەمترین بووە.

ئاژانسی بلومبێرگ ئەوەشی ئاشکرا کردووە،کۆی قەبارەی ئەو کەشتیانەی کە نەوتی خاوی روسیا لە بەندەرەکانی دەریای باڵتیکەوە هەڵدەگرن، بە رێژەی ٤٢٪ کەمیکردووە و ئەمەش بۆ هەر هەفتەیەک لەئەمساڵدا نزمترین ئاستە، ئەمەش لەکاتێکدایە بەر لە دەستپێکردنی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا نزیکەی ٥٠٪ی کۆی هەناردەی نەوتی روسیا بۆ ئەوروپا دەنێردرا.

روسیا خێرا هەوڵیدا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان لەبواری وزەدا کاربکات و بڕێکی دیاریکراو بە وڵاتانی هیندستان و چین بفرۆشێت، بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز ، کرمیلن هیواخوازە لە ئاسیادا قەرەبووی زیانەکانی بکاتەوە.

هاوکات، بەهۆی ترسی سزاکانی سەر نەوت و غازی روسیا نرخی روبڵیی روسی بۆ نزمترین ئاست دابەزی بەمەش زیانی مانگانەی گەیشتە نزیکەی ١٤٪.













گەلەری