ناوچە نەوتییەکانى قەزای شێخان بە یەکێک لە گەورەترین ناوچە نەوتییەکانى عێراق دادەنرێت کە ٢٧ بیر لەخۆدەگرێت و لەسەر سێ ناوچەى نەوتی دابەشبووە و رۆژانە ١١٠هەزار بەرمیل نەوتى لێ بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام تا ئێستاش شێخان کێشەی خزمەتگوزاری سەرەکی هەیە.
ئەگەر خەمڵاندنێك بکەین بۆ ئەو ١١٠ بەرمیلەی رۆژانە بەرهەم دەهێنرێت و هەر بەرمیلێك بە ٩٠ دۆلار بخەمڵێنین ئەوا داهاتی هەر رۆژێکی نەوتی شێخان ٩ میلۆن و ٩٠٠ هەزار دولارە و داهاتی مانگێکیش دەبێتە دەبێتە ٢٩٧ ملیۆن دۆلار.
زەویە نەوتیەکانی شێخان پێكدێن لە زەوی مرێبا کە دەکەوێتە سنوری ناحیەی
قسرۆك لە نزیك گوندەکانی بێتاس و مغار لە نزیك پەرستگای لالش لە ١٢ بیری نەوت پێكدێت
و لەلایەن کۆمپانیای گۆلف کەی ستونی بەریتانی کاری بەرهەمهێنانی تێدا دەکرێت و رۆژانە
٥٠ هەزار بەرمیلی لێ بەرهەم دەهێنرێت و چاوەروان دەکرێت رێژەی بەرهەمی بۆ ٦٠ هەزار
بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبێتەوە.
زەوی ئەتروش، ئەم زەویە دەکەوێتە نێوان هەردوو ناحیەی ئەتروش و چەمانکێ و
١٠ بیری نەوتى تێدایە، کۆمپانیاکانی تاقەی ئیماراتی و جەرال و حکومەتی ماوەبەسەرچووى
هەرێم کاری بەهەرمهێنانی تێدا دەکەن و رۆژانە ٤٥ هەزار بەرمیل نەوتى تێدا بەرهەم دەهێنرێت .
ناوچەى سمرت، دەکەوێتە سەر چیای باعەدر لە سەنتەری ناحیەکەوە، خاوەن ٥ بیری
نەوتە و رۆژانە ١٥ هەزار بەرمیلی تێدا بەرهەم دەهێنرێت، کە لە سەدا ٦٠ی لەلایەن کۆمپانیای
هاند ئۆیلی ئەمریکیەوە بەرهەمدەهێنرێت و سەدا ٢٠ ی کۆمپانیا عەفرین و سودا لەسەدا
٢٠یشی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەرهەم دەهێنرێت .
لەگەڵ ئەم داهاتە گەورەیەی نەوت، تا ئێستا قەزای شێخان پێویستی بە خزمەتگوزاری
سەرەکی هەیە و بەپێی خەملاندنەکان لە سەدا ٢٤ی خەڵکی ئەم سنورە بە خاوەن بروانامە
بەرزەکان و بێ بروانامەکانیش بێ کارن.
وەك هاولاتیان دەلێن، نازانن داهاتی قەزاکەیان بۆ کوێ دەچێت و چۆن خەرج دەکرێت
و هیچ سوودێکی بۆ ئەوان نەبووە.