PM:05:40:21/12/2022
1540 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەو ژنەی دوو هەفتە لەمەوپێش بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە لە تاسلوجە لەگەڵ مێردەکەی سووتان، بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، زوهرە عەلی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، ژنەکە ناوی "نەسرین عومەر"ە و تەمەنی ٤٥ ساڵ بووە.
وتیشی، بەهۆی زۆری رێژەی سووتاوییەکەیەوە کەمێک بەر لە ئێستا گیانی
لەدەستدا.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوو بەهۆی تەقینی غاز، ماڵێک لە
گەڕەکی تاسڵوجە لە پارێزگای سلێمانی ئاگری گرت و بەهۆیەوە ژن و مێردێک بە سەختی
برینداربوون و ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوای دوو هەفتە مانەوەی لە نەخۆشخانە ژنەکە
گیانی لە دەستدا.
زوهرە عەلی - سلێمانی