وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دەرمانی شێرپەنجە و نەخۆشییە دەگمەنەکانیان پێگەیشتووە و لە ماوەیەکی نزیکدا بەسەر نەخۆشخانەکاندا دابەشیان دەکەن. دەشڵێت، "بەردەوام دەبین لە دابینکردنی دەرمانی پێویست."
وەزارەتی تەندروستی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، ٢١ جۆر دەرمانی شێرپەنجە و نەخۆشییە دەگمەن و دەژە ڤایرۆسیان پێگەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە چوارچێوەی داواکاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی
عێراق بۆ پاڵپشتی تەواوی بنکە و نەخۆشخانەکانی وەزارەتی تەندروستی پلانیان هەیە
تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتوو ١٠٠ جۆر دەرمانی دیکە بە هاوکاری ٢٣ کۆمپانیای دەرمانی
بیانی دابین بکەن.
باسی لەوەشکردووە، لەم گوژمەیەی دەرماندا تەنها دەرمانەکانی شێرپەنجە و نەخۆشییە
دەگمەنەکانی دیکە دابینکراون و لە پلانیاندا هەیە لە گوژمەی هاتووشدا بەشێکی دیکەی
دەرمانی شێرپەنجەدابین بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە هەرێم بەهۆی نەبوونی دەرمان و ستافی پێویستەوە بەشێک
لە نەخۆشخانەکان کێشەیان بۆ دروست بووە و لە ماوەی رابردوودا بەشی فریاگوزاری منداڵان
لە نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان داخرا. پێشتریش چەندین جار بەڕێوەبەری
نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بەتوشبووانی شێرپەنجە بەهۆی نەبوونی دەرمان و بودجەی
پێویست و دابین نەکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان هیۆشداریدا.