بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی ئەمریکا بکات و ئەوەش یەکەم سەردانییەتی بۆ دەرەی وڵاتەکەی لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی روسیا بۆسەر وڵاتەکەی لە ٢٤ـی شوباتی ئەمساڵدا.
میدیاکانی جیهان بڵاویانکردووەتەوە، پاش ١١ مانگ لە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئەو وڵاتە لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و ئەمریکا لە ئامادەبوونیدا گوژمەیەکی نوێی هاوکاری بۆ ئۆکرانیا رادەگەیەنێت.
ئاماژەیان بەوەشداوە،
زیلینسکی سەردانی کۆشکی سپی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەو وڵاتە باس
لە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا دەکەن.
لایخۆشیەوە نانسی
پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەیامێکی بۆ سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنەکە
ناردووە و دوای لێکردوون بەشداری لە کۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسکی بکەن.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت،
لە ٢٤ـی شوباتی ئەمساڵەوە سوپای روسیا هێرشی کردووەتە سەر ئۆکرانیا و تاوەکو ئێستاش
جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە.
لەسەرەتای جەنگەکەشەوە
ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ ئۆکرانیا راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، "پێویستە سەربەخۆیی
و ئازادی ئۆکرانیا بپارێزرێت و هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکو روسیا لەم جەنگەدا شکست
بهێنێت و لەگەڵ هاوپەیمانانمان و ناتۆ هاوکاری پێویستی ئۆکرانیا دەکەین."