میدیای فەرمی پارتی رایگەیاند، سەرجەم بەرپرسی لقەکان دەگۆڕێن و لە چەند رۆژی داهاتوودا بەپێی پلانی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە دەستبەکاردەبن.
میدیای فەرمی پارتی رایگەیاند، بەرپرسی هەموو لقەکانی دیاریکراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەپێی پلانی مەکتەبی سیاسی بەرپرسی نوێی لقەکان دەستبەکار دەبن.
ئاماژەی بەوەش کردوە،
بڕیاری دانانی بەرپرسی لقەکانی پارتی دەرچووە و ھەموو لقەکانی پارتی بەرپرسی نوێیان
بۆ دیاری کراوە، بەڵام ھێشتا فەرمانی دەستبەکاربوونیان بەدەست نەگەیشتووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە
پارتی لەدوای ئەنجامدانی کۆنگرەی ١٤ ژمارەیەکی گۆرانکاری لە پۆست و ئۆرگانەکانی
ناو حزبەکەیدا راگەیاندبووە و بەشێک لەو گۆرانکاریانەش چونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.