سەردێڕ:

وەزارەتی بەرگری روسیا هێرشەکەی بۆ سەر ئامانجەکانی سەربازی ئۆکرانیا رادەگەیەنێت

PM:01:36:20/12/2024

2228 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری روسیا هێرشەکەی بۆ سەر ئامانجەکانی سەرکردایەتی سەربازی ئۆکرانیا راگەیاند.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، وەزارەتی بەرگری روسیا لە وەڵامی بە ئامانجگرتنی پارێزگای رۆستۆڤی روسیا بە مووشەکی دوور مەودا، هێرشەکەی بۆ سەر ئامانجەکانی سەرکردایەتی سەربازی ئۆکرانیا راگەیاند.

لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەش کرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی چڕ بە چەکی دوور مەودای وردی بەرز دەستیپێکرد کە ئەمەش وەڵامی ئەو هێرشانەی ماوەیەک لەمەو پێش بوو کە ئۆکرانیا کردییە سەر پارێزگای رۆستۆڤی روسیا.













گەلەری