PM:12:57:21/12/2022
29040 جار خوێندراوەتەوە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای خەلەکان-دوکان، دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بریندارە.
هاتوچۆی خەلەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی رووداوێکی پێکدادان لەسەر رێگای خەلەکان سێ کەس گیانیان لەدەستدا و مندالێکیش برینداربوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دانا
جەبار ئەفسەر لە بنکەی هاتوچۆی خەلەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر ١١ و ٢٠
خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهۆی رووداوێکی پێکدادان لەسەر رێگای خەلەکان، لە نێوان
بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانیان لەدەستدا
و منداڵێکیش برینداربوو.
بە پێی زانیارییەکانی
ئێن ئاڕ تی، شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە ژن بووە و لەگەڵ دوو منداڵیدا گیانی لەدەستداوە
کە کچێکی تەمەن ٨ ساڵ و کورێکی تەمەن ٤ ساڵن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی
وتیشی، پێدەچێت ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بن و نیشتەجێی
هەرێمی کوردستان بن.
گۆران لوقمان، سلێمانی