سەردێڕ:

فراکسیۆنی نەوەی نوێ: لە خاڵە سنورییەکان پارە لە شۆفێران وەردەگیرێت و دەچێت بۆ کۆمپانیاکانی حزب

PM:12:36:21/12/2022

1560 جار خوێندراوەتەوە

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لەسلێمانی لەسەر داهات و نەوت و خاڵە سنوریەکان ژمارەیەک داتایان بڵاوکردەوە بەپێی داتاکان تەنها لە ئیبراهیم خەلیل ساڵی رابردوو ١٠٤ ملیار دینار لێخۆشبوونی گومرگی کراوە.


فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و هەرێم رایگەیاند، لەژێر چەندان ناودا گومرگ و پارە لە بازرگانان لە خاڵە سنوورییەکاندا وەردەگیرێت و ٨٠٪ـی ئەو داهاتەش دەچێت بۆ حزب و ناگەڕیتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەدا، لە سێ رێگاوە گومرگ و پارە لە بازرگانان وەردەگیرێت و رێگا یاساییەکەش کەمترین داهاتی هەیە و کەمترین پارەی گومرگ دەگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.

ئاماژەی بەوەدا، لە سێ رێگاوە گومرگ و پارە لە بازرگانان وەردەگیرێت، کە یەکەم رێگە رێگەی گومرگی یاسایی و لە وەسڵی حکومییە و داهاتەکەی بۆ حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەگەڕێتەوە، بەڵام لەم رێگەیەوە بڕێکی کەم داهات دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.

باسی لەوەشکرد، "کۆمپانیاکانی حزب بەناوی بیمەی سەلامەتی و قەپانەوە پارە لە شۆفێران و بازرگانان وەردەگرن و لە رێگەیەکی قاچاغ و بی وەسڵیشەوە پارە لە بازرگانان وەردەگرن بەجۆرێک لە رێگای دەڵاڵی حزبەوە کاڵا و شمەک بە قاچاغ دەهێنرێتە هەرێمەوە و گومرگی کەمتریان لێوەردەگیرێت و بەبێ گومرگی یاسایی و حکومی بارەکانی بازرگانان دەهێننە هەرێم."

ئەوەشی خستەڕوو، داهاتی ئیبراهیم خەلیل دەگاتە حەوت ملیار دۆلار و ناگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی، لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کۆمپانیا حزبی و کەسییەکان دەکرێت و پارەکەش دەچێتەوە گیرڤانی حزبەکان.

راشیگەیاند، داهاتى ساڵانەى دەروازەى سێمێلکا تەنها بۆ پشکنینى کۆرۆنا ١٢ ملیار دینارە و ٨٠٪ـی دەچێتە گیرفانی حزبەکان و لە یەک دەروازەی سنوری دهۆک ١٠ هەزار تۆن نەوت دەهێندرێتە هەرێم، بەڵام هیچ داهاتێکی ناگەڕێتەوە بۆ حکومەت.

دەشڵێت، داهاتى دەروازەى ئیبراهیم خەلیل ١٠ هێندەى داهاتى دەروازەى باشماخە.

ئاماژەی بەوەشدا، بە چاوخشاندنێک بە ماڵپەڕی شەفایەتدا دەردەکەوێت داهاتی ناوخۆ چەند زۆرە و کێشەی نەمانی داهاتی ناوخۆ ئەو بڕە داهاتە نییە کە بە وەسڵی حکومی وەردەگیرێت و دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت بەڵکو، کێشەکە ئەو بڕە داهات و پارەیەیە کە بە قاچاغ و ناوی ترەوە لە بازرگانان وەردەگیرێت.

 













گەلەری