AM:11:12:21/12/2022
12536 جار خوێندراوەتەوە
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلەکانی گەرما دادەبەزن و سبەینێ نمەباران دەبێت.
ئەمرۆ چوارشەممە، بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە ئەمرۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت و خێرایى با ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
بۆ سبەی پێنجشەممە،
کەشناسی پێشبینی نمە باران لە هەندێک ناوچەکانى گەرمیان و پارێزگاى هەڵەبجە لە کاتەکانی
ئێوارەدا دەکات و باس لەوەکراوە، سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
پلەی گەرمای پێشبینیکراوی
بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ١٦ پلەى
سیلیزى
سلێمانی: ١٤ پلەى
سیلیزى
دهۆک: ١٥ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ١٨ پلەى
سیلیزى
هەڵەبجە: ١٤ پلەى
سیلیزى
زاخۆ: ١٥ پلەى سیلیزى
سۆران: ١٠ پلەى
سیلیزى
گەرمیان: ٢٠ پلەى
سیلیزى