هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە سبەینێوە تاوەکو ساڵی نوێ سەرجەم مامەڵەکان رادەگرن.
هاتوچۆی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە، لە رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ١٢وە، راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە فەرمانگەی هاتوچۆی هەولێر بەگشت بەش هۆبەکانیەوە رادەگیرێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، دەستپێکردنەوەی مامەڵەکان لە رۆژی ٢ی ١ی ساڵی داهاتوودا دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
راگرتنی مامەڵەکان بەهۆی تەواوبوونی ساڵی ژمێریارییەوەیە.
داواش لە هاوڵاتیان
دەکەن، لەو ماوەیەدا سەردانی فەرمانگەکە نەکەن.
لەبارەی ئەو
مامەڵانەشی لەو ماوەی پشووەدا بەسەردەچێت ئاماژە بەوەکراوە، کە مامەڵەکانی وەک ساڵانە
و مۆڵەت و ماوەی تۆمارکردن، بۆ هاوڵاتیان قەرەبوو دەکرێتەوە لەدوای دەستپێکردنەوەی
دەوام و هیچ کەسێک توشی سزادان نابێتەوە.