سەردێڕ:

پڕسامانترین بانکەکانی جیهان کامانەن؟

AM:09:38:21/12/2022

5316 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا سامانی بانکەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و ئەمەش هانی بانکەکان دەدات بۆ کڕینی سامان و سەروەتی زیاتر، بەشێوەیەک سامانی بانکی ١٠٠ بانکی ناوەندی وڵاتانی جیهان گەیشتووەتە ٤١.٤ ترلیۆن دۆلار.


بەپێی راپۆرتێکی دامەزراوەی سندوقی سەروەت و سامان (SWFI)، بانکی ناوەندی ئەمریکی لە ریزبەندی یەکەمین بانکە دەوڵەمەندەکانی جیهاندایە بە شێوەیەک سامانی ئەم بانکە گەیشتووەتە ٨.٨ ترلیۆن دۆلار.

لە ریزبەندی دووەم بانکی ژاپۆن دێت و ئەم بانکە خاوەنی ٥.٩ ترلیۆن دۆلارە و لە دوای ئەوەیش لە ریزبەندی سێیەم بانکی گەلی چینی دێت کە خاوەنی ٥.١ ترلیۆن دۆلارە.

راپۆرتەکەی(SWFI) ئاماژەی بەوەشداوە، سێ بانکی ریزبەندییەکانی یەکەمی پڕسامانترین بانکەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو جیاوازی سەروەتیان لەگەڵ بانکەکانی دیکەدا هەیە. ئەمەش لە کاتێکدا بانکی ناوەندی ئەڵمانی سامانەکەی ٢،٧ ترلیۆن دۆلارە و لە دوای ئەوەیش بانک ئۆف فرانسی فەڕەنسی خاوەنی ٢.٣ ترلیۆن دۆلارە.

بانکەکانی دیکە خاوەنی کەمتر لە دوو ترلیۆن دۆلارن و ریزبەندی نۆیەم بە دەست بانکی ناوەندی سویسرییە و خاوەنی یەک ترلیۆن دۆلارە و لە دوای ئەویش لە ریزبەندی دەیەم بانکی ناوەندی هندستان دێت و سامانی ئەم بانکە بریتییە لە ٨١٨ ملیار دۆلار.

سامانی گشتی ١٠ بانکی ناوەندی جیهان ٣٠.٧ ترلیۆن دۆلار پێکدەهێنێت و ئەمەش بریتییە لە ٧٤٪ی قەبارەی سامانی سەرجەم بانکە ناوەندییەکانی جیهان.

جێگای ئاماژەیە راپۆرتەکەی دامەزراوەی سندوقی سەروەت و سامان، وردەکاری لەسەر سامانی گشتی بانکی ناوەندی ئەروپا نەدابوو لە کاتێکدا یەکێکە لە بانکە گەورەکانی جیهان.

لە ناو وڵاتە عەرەبییەکاندا بانکی ناوەندی سعودییە لە ریزبەندی ١٦ و سامانی ئەم بانکە بریتییە لە ٥٢٩ ملیار دۆلار.













گەلەری