کۆمپانیای سۆمۆی تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی عێراقی رایگەیاند، هەوڵدەدات پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بۆ فرۆشتنی لە بازاڕە جیهانییەکان زیاد بکات. دەشڵێت، هەوڵی گەیشتن بە کۆمپانیاکانی ئەوروپا دەدات لەپێناو ئەوەی ببێتە جێگرەوەی روسیا لە دابینکردنی نەوت بۆ هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا.
عەلا یاسری سەرۆکی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" رایگەیاند، سەرنج دەخەن سەر ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە پاراستنی پشکی بە بەزارکردنی تایبەت بە نەوتی خاوی عێراقی لە گرنگترین بازاڕەکانی جیهان وەک ئاسیا و ئەمریکا و ئەوروپا.
دەشڵێت، هەوڵەکانی سۆمۆ وای کردووە عێراق ببێتە یەکێک لە
دابینکەرە باشەکانی نەوت بۆ وڵاتە زۆر بەکاربەرەکان بەتایبەتی لە بازاڕەکانی سوتمەنی
ئاسیا.
ئەوەشی خستەڕوو، پرسی ئەنجامدانی
توێژینەوە و دادانی پلانی ستراتیجی بازرگانی بۆ فراوانکردنی پشکی نەوتی عێراق لە بەرهەمهێنانی
نەوت لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە هەوڵی بۆ دەدرێت.
عەلا یاسری وتیشی، لە ئێستادا کاردەکەن بۆ فروانکردنی پشکی نەوتی عێراق
بۆ فرۆشتنی لە بازاڕەکانی ئەوروپا بەشێوەیەکی زیاتر لەکاتێکدا وڵاتانی ئەوروپا هەوڵی
پاشەکەوتکردنی نەوتی روسی دەدەن و بە دەوای جێگرەوەیەکی دیکەی دابینکەری نەوتددا دەگەڕێن.
ئاماژەی بەوەشدا، کۆمپانیای
سۆمۆ بەردەوام کار دەکات بۆ کردنەوەی بازاڕی نوێ و سەقامگیر و جێبەجێکردنی ئەو
ستراتیجیانەی لەرێگەی چاودێری ورد و بەردەوامی بازاڕی نەوتی جیهانی و ئامادەبوون لە
کۆنفراسە جیهانییەکان ئەنجامدەدرێن بە ئامانجی ئەوەی زۆرترین کۆمپانیای بازرگانی
سووتەمەنی بناسن و کواڵێتی نەوتی خاوی عێراقیان بۆ بخەنەڕوو.