سەردێڕ:

زانیاری لە بارەی مووچە

AM:11:22:12/12/2024

118800 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بەرێوەدەچێت و ئەگەرى هەیە بڕیارى ناردنى دوو چەردەیەکى دیکەى پارەى تێدا باسى ناردنى موچەى مانگى ١٢ی هەرێم بکرێت، چونکە تائێستا ئەو پرسە یەکلایینەکراوەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئێن ئاڕتى ئەوەى زانیووە، لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقدا کە لەلایەن محەمەد شیاع سودانیە سەرپەرشتى دەکرێت لەسەر چەند بابەتێک گفتوگۆ دەکرێت، بەتایبەتى ئاڵۆزییەکانى سوریا.

هەروەها باس لە چارەنوسى موچەى مانگى ١٢ی هەرێمیش دەکرێت کە ئایا بەغدا هیچ بڕە پارەیەکى دیکە دەنێرێت یان دابەشکردنى موچەى مانگى ١٢ دەخرێتە ئەستۆى هەرێم خۆى، بەو پێیەى تائێستا داهاتى ناوخۆى رادەستى بەغدا نەکردووە.

باسکردنى ئەو بابەتە لەکاتێکدا حکومەتى عێراق پێشتر رەزامەندى دەربڕیووە لەسەر پڕکردنەوەى کورتهێنانى موچەى مانگەکانى ١٠و ١١و تائێستا ترلیۆنێک و ١٩١ملیار دینارى بۆ هەرێم ناردوو، تەنها لە ماوەى ١٠رۆژى رابردوودا.

هەروەها باس لە چارەنوسى مووچەى مانگى ١٢ی هەرێمیش دەکرێت کە ئایا بەغدا هیچ بڕە پارەیەکى دیکە دەنێرێت یان دابەشکردنى مووچەى مانگى ١٢ دەخرێتە ئەستۆى هەرێم خۆى، بەو پێیەى تائێستا داهاتى ناوخۆى رادەستى بەغدا نەکردووە.

باسکردنى ئەو بابەتە لەکاتێکدا حکومەتى عێراق پێشتر رەزامەندى دەربڕیووە لەسەر پڕکردنەوەى کورتهێنانى مووچەى مانگەکانى ١٠ و ١١ و تائێستا ترلیۆنێک و ١٩١ ملیار دینارى بۆ هەرێم ناردوو، تەنها لە ماوەى ١٠ رۆژى رابردوودا.













گەلەری