AM:09:37:17/12/2024
1688 جار خوێندراوەتەوە
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیران لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کۆبووە و تاوتوێی دۆخی سوریا و هەوڵەکانی حکومەتی عێراقیان کردوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی.
ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سودانی بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقدا کۆبووەتەوە و تاوتوێی دۆخی سوریا و کاریگەرییەکانیان کردووە لەسەر ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
باسیان لە پێویستی هەوڵدان کردوەتەوە بۆ بەهێزکردنی
توانا ئەمنییەکانی عێراق بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی خاک و گەلی عێراق.
ئەوەشخراوەتەڕوو،
خەخت کراوەتەوە لە هەوڵە هاوەبەشەکان بۆ پشتیوانی کردنی بەرنامەکانی حکومەت لە
بواری گەشەپێدان و سەقامگیری.