سەردێڕ:

وادەی وەرگرتنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئاشکرا کرا

PM:09:18:11/10/2022

15044 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە کاتژمیر ١ی دواى نیوەڕۆ ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان رادەگەیەنێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ چوارشەممە رێکەوتی ١٢ی ١٠ی ٢٠٢٢ کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان رادەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا تەواوى وردەکارییەکانى وەرگرتنى دەرچوان لە زانکۆ و پەیمانگەکان و ژمارەى پێشکەشکاران و وەرگیراوان بە شێوازە جیا جیاکان رادەگەیەنرێت.

دەشڵێت، دواى راگەیاندنى ئەنجامەکانیش دەرچوان دەتوانن شوێنى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە.













گەلەری