حکومەتی پۆڵەندا داوای لەو هاوڵاتیانەی وڵاتەکەی کردووە کە لە بیلاڕوسیان، بە زووترین کات وڵاتەکە جێبهێڵن، ئەمەش لەکاتێکدایە، لەدوای دەستپێکی جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە، پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە گرژی تێکەوتووە.
حکومەتی پۆڵەندا لە ماڵپەڕی سەرەکی حکومەتەوە بڵاویکردەوە " داوا لەو هاوڵاتیە پۆڵەندییانە دەکەین کە لە کۆماری بێلاڕووسن ئەو وڵاتە جێبهێڵن."
ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە مانگی نۆدا پۆڵەندا بە هەمان شێوە داوای لە هاوڵاتیانی
کرد رووسیا جێبهێڵن.
ساڵی رابردوو ٢٠٢١، پەیوەندییەکانی نێوان پۆڵەندا و بێلاڕووس گرژییان تێکەوت،
ئەوەش دوای ئەوەی پۆڵەندا بێلاڕووسی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی دروستکردنی قەیرانێکی
کۆچبەران لەسەر سنوورەکەی.
لەلایەکی دیکەشەوە، لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەڕاسیۆنەکانی رووسیاشەوە لە ئۆکرانیا،
پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە خراپتربوون.
پۆڵەندا دەڵێت، "کەمینە پۆڵەندییەکانی ناو بیلاڕووس رووبەڕووی سەرکوتکاری
دەوڵەت بوونەوە، هەندێک لە رابەرانی کەمینە پۆڵەندییەکانیش خراونەتە زیندانەوە."
ل.ل