سکرتێری گشتی رێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" رایگەیاند، ئه‌گه‌ر روسیا له جه‌نگی ئۆكرانیا سه‌ربكه‌وێت دۆخه‌كه مه‌ترسیدارتر ده‌بێت. دەشڵێت، " سه‌ربازانیان له سه‌ر سنوره‌كانیان له ئاماده‌باشی ته‌واودان و له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نهخوازرودا".
ئەمڕۆ سێشەممە، یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، سه‌ربازانیان له سه‌ر سنوره‌كانیان له ئاماده‌باشی ته‌واودان و له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نهخوازرودا ته‌واوی ژماره‌ی سهربازایان زیاتر ده‌كه‌ن.
وتیشی، ڤلادیمیر پوتن خۆی ئەم جەنگەی هەڵگیرساندووە پێویستە هەر خۆشی
کۆتایی پێبهێنێت.
ئاژەی بەوەشدا، ئه‌گه‌ر روسیا له جه‌نگی ئۆكرانیا سه‌ربكه‌وێت دۆخه‌كه
مه‌ترسیدارتر ده‌بێت. دەشڵێت، هاوكاری بێ‌سنور
پێشكه‌شی ئۆكرانیا كراوه.
یانس ستۆڵتنبێرگ ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چاودێری
جوڵه‌ی كه‌تیبه‌كانی تایبه‌ت به توانای ناوه‌كی روسیا ده‌كه‌ین، دركمان به هیچ
جوڵه‌یه‌كی نه‌خوازراوی ئه‌و كه‌تیبه تایبه‌تانه‌ی روسیا نه‌كردوه، به‌ڵام له
ئاماده‌باشیداین و به‌ته‌واوی چاودێریكردنهكانمان چڕكردوه‌ته‌وه".
دەشڵێت، وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌واو له ئاماده‌باشیدان
و ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیان له پێناو پاراستنی خاكی سنوره‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له
رێكخراوه‌كه‌دا زیاتر كردووه.