PM:05:59:11/10/2022
888 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند لە میانی گواستنەوەی دانەوێڵەدا لە ئۆکرانیاوە بەرەو وڵاتانی جیهان، هەشت کەشتیی دیکەی گواستنەوەی دانەوێڵە لە ئۆکرایناوە بەڕێکەوتوون.
وەزارەتی بەرگری لەبارەی بەردەوامیی رەوانەکردنی دانەوێڵە لە ئۆکرایناوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، کە هەشت کەشتی دیکەی دانەوێڵەهەڵگر لە سنورەکانی ئۆکرانیاوە بەڕێکەوتوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوو رۆژ بەر لە ئێستا و لە رۆژی یەکشەممەدا وەزارەتی
بەرگری تورکیا رایگەیاند، گواستنەوەی دانەوێڵە لە ئۆکرایناوە وەک ئەوەی پلانی بۆ
دانراوە بەردەوامە و دوێنێ و ئەمڕۆش ١٧ کەشتی دیکەی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە
بەڕێکەوتوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی تەمووزی رابردوو، روسیا و ئۆکرانیا و نەتەوە یەکگرتووەکان
و تورکیا لە ئەستەمبوڵ، رێککەوتنێکیان واژۆکرد و بەپێی ئەو رێککەوتنە، بەندەرەکانی
ئۆکرانیا کرانەوە بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە.