سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک پارێزگای سلێمانی هەژاند

AM:09:49:11/10/2022

39404 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوە عێراق رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک سنووری پارێزگای سلێمانی هەژاند.


لەراگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەدا هاتووە، درەنگانی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر شاری سلێمانی هەژاندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بومەلەرزەکە لە کاتژمێر ١:١٨ی خولەکی دوای نیوەشەودا روویداوە و چەقی بومەلەرزەکەش ٢٩ کیلۆمەتر لە شاری دەربەندیخانەوە دووربووە.

باسی لەوەشکردووە، بومەلەرزەکە بەشێوەیەکی بەرچاو لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێنەکراوە. وەزارەتەکە داوای لە هاوڵاتیان کرد، "خۆیان لە دەنگۆی و هەواڵی هەڵە بەدووربگرن و پابەندبن بەو هەواڵانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی گشتی بۆ کەشناسی و چاودێری بومەلەرزە دەرکراوە."













گەلەری