سەردێڕ:

ئۆکرانیا: روسیا توانای جەنگی نییە و هاوڵاتییانی کردووەتە ئامانج

AM:09:31:11/10/2022

4180 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا رایگەیاند، روسیا توانای شەڕکردنی نییە لە هێڵی جەنگدا، بەڵکو توانای کوشتنی هاوڵاتییانی مەدەنی هەیە.


میخایل پۆدۆلیاک راوێژکاری نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لە تویتێکیدا بڵاویکردەوە، روسیا ئەمڕۆ هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر زۆرێک لە شارەکانی ئۆکرانیا، بەتایبەتی کیێڤی پایتەخت.

ئاماژەی بەوەشکرد، روسیا بە ئەنقەست ناوەندی کیێڤ، دنیپرۆ و زاپۆریژییای بۆردومان کردووە، کە ئەوەیش بەڵگەیەکی دیکەی "تیرۆرە."

دەشڵێت، روسیا توانای شەڕکردنی نییە لە هێڵی جەنگدا، بەڵکو تەنیا توانای کوشتنی هاوڵاتییانی مەدەنی هەیە.

میخایل پۆدۆلیاک باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا ئۆکرانیا لە بری قسەکردن پێویستی بە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکی دوورهاوێژ هەیە.













گەلەری