هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی لە کۆیە دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانی تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێدا گرت و رێگریان لێکردن کار لە نۆژەنکردنەوەی شەقامی مام جەلالدا بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، دوای ئەوەی لەدوای ئەوەی تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ چوار رۆژە کار لە نۆژەنکردنەوەی شەقامی مام جەلالدا دەکەن هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی لە کۆیە دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانی تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێدا گرت و رێگریان لێکردن کار لە شەقامەکەدا بکەن.
هاوکات، دوای دەستپێکردنی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی مام جەلال لەلایەن
نەوەی نوێوە؛ پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، گرێبەستى پڕۆژەى تەواوکردنی جووت سایدی
فیدراڵ کە ناسراوە بە شەقامی مام جەلال لە کۆیە بە بودجەی زیاتر لە شەش ملیار دینار
لەگەڵ کۆمپانیایەک واژۆکرا.
ئاماژە بەوەشدراوە، بڕی شەش ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دینار لە لایەن سەرۆکایەتى
دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانەوە بۆ پرۆژەکە دابینکراوە ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر نەوەی
نوێ رایگەیاندبوو، بەپێی دەرخستەکانیان نۆژەنکردنەوەی
شەقامەکە کەمتر یەک ملیار دیناری پێویستە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چوار رۆژە کارکردنی تیمی نەوەی نوێ لە شەقامی
مام جەلالدا بەردەوامە.
شەقامی مام جەلال لە کۆیە، ئەو شارەی جەلال تاڵەبانی سەرۆکی پێشووی یەکێتی
نیشتیمانی کوردستان و یەکەم سەرۆککۆماری کوردی تێدا گەورەبوو، ماوەی چەند ساڵە تەواو
نەکراوە و هاوڵاتیانی شارەکەش نارەزایەتییان هەیە لە تەواونەکردنی شەقامەکە.