AM:10:35:26/03/2022
3128 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئۆكراینا رایگه‌یاند له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٧٠ سه‌رباز و ٤٢ ئامرازی سه‌ربازیی رووسیا له‌نێو بردراون.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئۆكراینا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا به سه‌ركه‌وتوویی نۆ هێرشی سوپای رووسیایان تێكشكاندووە، به‌م هۆیه‌وه سوپای ئۆكراینا گورزی گه‌وره‌ی له هێزه‌كانی رووسیا وه‌شاندووه.
له ئاكامی تێكشاندنی هێرشه‌كاندا، ١٧٠ سه‌ربازی رووسیا له چالاکی خراون،
هه‌روه‌ها ٤٢ ئامرازی سه‌ربازیی رووسیا تێكشكێندراون كه سێ فڕۆكه، سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان
و هه‌شت تانكیان له‌نێودایە.