AM:10:09:04/01/2026
696 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سەبارەت بە دیاریکردنی کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆببنەوە.
ئەمڕۆ ٤ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی نزار ئامێدیی کاندید دەکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، هاوکات هەر لەناو حزبەکەش چەند کەسێک لەوانە لەتیف رەشید و ئاسۆ فەرەیدون، فۆڕمی کاندیدی سەرۆک کۆماریان وەرگرتووە و نیازی خۆکاندیدکردنیان هەیە.
دوێنێش مەکتەبی سیاسیی پارتی، بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی کۆبووەوە،بەڵامهیچ کاندیدێکیان بۆ سەرۆک کۆمار دیارینەکردووە و بەپێی
زانیارییەکان ئەو پرسەیان بۆ مەسعود بارزانی جێهێشتووە.