سەردێڕ:

رۆژێکی هەفتەی داهاتوو کرایە پشوو

PM:03:36:31/12/2025

44464 جار خوێندراوەتەوە

لە عێراق هەفتەی داهاتوو رۆژێك كراوەتە پشوو، ئەو پشووەش بەبۆنەی دامەزراندنی سوپای عێراقە، بەڵام هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ـی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، رۆژی سێشەممەی داهاتوو پشووی فەرمیە لە تەواوی عێراق و ئەو پشووەش بەبۆنەی دامەزراندنی سوپای عێراقە.
هاوکات بەپێی خشتەی رۆژژمێری پشووەکانی هەرێمی کوردستان ئەو پشووە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

سوپای عێراق لە شەشی كانونی دووەمی ساڵی (١٩٢١) لە سەردەمی پاشایەتی و حکومەتی فەیسەڵی یەكەم و لە سایەی ئینتیدابی بەریتانیدا دامەزرێنراو یەكەمین وەزیری بەرگری عێراقیش ئەفسەرێكی كورد بو بەناوی جەعفەر عەسكەری، کە وەک دەوترێت لە بنەماڵەیەکی کوردی نیشتەجێی ناوچەی عەسکەری سەر بە کەرکوکن.

سوپا لە سەرەتادا لە یەك فەوج پێكهێنرا بەناوی فەوجی ئیمام موسای كازم و بارەگاكەی لە بەغدای پایتەخت بو، پاشان فیرقەی یەكەمی هێزی پیادە لە دیوانیەو فیرقەی دوەم لە كەركوك پێكهێنراو لە ساڵی (١٩٣١)دا هێزی ئاسمانی و لە ساڵی (١٩٣٧)یشدا هێزی دەریایی دامەزرێنران.



 













گەلەری