سەردێڕ:

شۆڕش لەشاخەوە بۆ سۆشیال میدیا

AM:08:31:08/01/2026
1284 جار خوێندراوەتەوە
شاخەوان ئەحمەد
+ -

لەسەردەمانی ڕابرودا لانكەی شۆڕش شاخ و گوندو دەشت و ناوچە دورەدەستەكان و شوێن و جێگەی مەیدانی شۆڕشگێڕ و قارەمان و ئازا و نەبەردەكان بون كەلەڕابردودا چەندین داهێنان و ئازایەتی و نەبەردیان نواندوە و سەركەوتوبون بوەتەجێگەی ئومێدوهیوای چەندین گەل و نەتەوەی ژێردەستەوماف خوراولەڕێگەی ئەوشۆڕش و داهێنان داواكردنی مافی چارەی خۆنوسین و سەلماندن و چالاكی جۆربەجۆرو خەباتی پارتی زانی بۆ بەدەستهێنانی مافەڕەواكانی خۆیان و تاگەشتن بەسەربەخۆی و یان نیمچەسەربەخۆی ، بەڵام لەسەردەمی ئێستاو مۆدێرنەداخەبات جۆروشێوازی شۆڕش گۆڕاوەوچەندین جۆری جیاوازی بەخۆیەوە بینیوەو ئەوەنەماوە بڵێن بلان و فیسار پێشمەرگە و شۆڕشگێڕقارەمانە و كام شۆڕشگێڕوقارەمانەی تۆدەیبینیت و دەیناسیت لەڕێگەی تەكنەلۆژیاوە داهێنانی سەردەمەوە درۆنێك لەسەر سەری دەنیشێتەوەو ساردی دەكاتەوە لەماوەكانی پێشودا بینیومانە و دەیبیستین.
ئەمڕۆ و لەسەردەمی مۆدێرنەماندا دەتوانین و هەرلەماڵەكانی خۆمانەوەلەڕێگەی ئەنتەرنێت و كۆمپیوتەرو مۆبایلە زیرەكانمانەوە لەڕێگەی تۆڕەكۆمەلایەتیكانەوە هەڵوێست و پەیامەكانی خۆمان بگەیەنین و تەئسیرمان لەسەر دنیایی دەرەوەهەبێت و شۆڕشێكی مودێرنەدروست بكەین دەنگی خۆمان بگەیەنین و گۆڕانكاری دروست بكەین هەروەكو چۆن لەپێشتردا بینیمان و بیستمان لەبەهاری عەرەبیدا فسوك و سۆشیال میدیا دەورێكی بەرچاوی هەبوژەگۆڕاكاریەكاندا بوەهۆی سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی و چەندین دیكتاتۆرو زاڵممان بینی بونە نمونە لەزبڵدانی مێژودا و وەهەروەها سۆشیال میدیاو بووەهۆی پەردەلادان لەسەرچەندین ڕوداوی قێزەونی زاڵمان و دیكتاتۆرەكانی ئەو سەردەمە و ڕوی ڕاستی ئەوانی بۆ دنیای دەرەوەدەرخستو بوەهۆی ڕوخانیان بۆیەپێویستەلەسەرهەرتاكێكی ئازادو ئازادی خوازكەبێسڵەمینەوەوڕوپامانی دەنگی ئازادانەی خۆیان دەڕببڕن و لەسەردەمی مۆدێرنەدا تەنها بە لایكێك و كۆمێنتێك و پۆستێك دەتوانیت دەنگی ئازادی خۆت بدەیت بەگوێی جیهاندو شۆڕشێك بەرپابكەیت...

گەلەری