PM:07:25:06/01/2026
1908 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی پۆلیسی هەڵەبجە هەواڵێکی لەسەر دەستگیرکردنی سێ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بڵاوکردەوە، ئاسایشی شارەزوور هەواڵەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، هیچ کەسێک بەم تۆمەتە دەستگیر نەکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لەبارەی بڵاوکراوەکەی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، ئەو سێ تۆمەتبارەی کە وێنەکانیان بڵاوکراوەتەوە لەسەر دۆسیەی دزینی ماتۆڕ سکیل بووە، لە خورماڵ نەک ماددەی هۆشبەر، هیچ تۆمەتبارێکیش بە بەندکراوی نەنێردراوە بۆ ئەوان.
ئاسایشی
شارەزوور جەخت لەوە دەکاتەوە، روونکردنەوەی پێشوەخت رەوتی لێکۆڵینەوە تێک دەدات و
ئەگەری هەیە تۆمەتبار بێ تاوان بێت و تۆمەتەکەی لەسەر هەڵبگیرێت، نابێت هیچ کەس و
تۆمەتبارێک پێش سەلماندنی تۆمەتەکەی ناوی بزڕێنرێت و لەکەدار بکرێت.
ئەوەش دوای ئەوەی
ئەمڕۆ پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، سێ کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی کردن
بەماددەی هۆشبەر لەلایەن بنکەی پۆلیسی خورماڵ، دەستگیرکراون، دادوەر بڕیاریدا بە رەوانەکردنی
تۆمەتباران بە بەندی بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە
لەگەڵیاندا.