سەردێڕ:

پەیامێکی بەپەلە لە نێردەی تایبەتی ترەمپەوە لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی حەڵەب

PM:11:04:08/01/2026

2156 جار خوێندراوەتەوە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا دەڵێت، "داوا لە حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەین شەڕو پێکدادانەکان رابگرن".


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا رایگەیاند، واشنتن بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی شاری حەلەب دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و پاراستنی گیانی مەدەنی و موڵک و ماڵی هاوڵاتیان لە حەلەب لە سەرووی هەموو شتێک و لە پێشینەی کارەکانیان دابنێن.

دەشڵێت، ئامادەن بۆ ئاسانکاری بۆ هەوڵەکانی کەمکردنەوەی پەرەسەندن و دەرفەت بە سوریا و گەلەکەی بدەن کە لەبری دابەشبوون رێگای گفتوگۆ هەڵبژێرن.

ناوبراو باسی لەوەشکرد، داوا لە حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات و هەموو گروپە چەکدارەکان دەکەن شەڕو پێکدادانەکان رابگرن.

وەرزی نوێ لە سوریا لاپەڕەی وەرزی هاوكارییە نەک روبەڕوبوونەوە و پێکەوە دەگەینە ئەو بابەتە.













گەلەری