PM:11:41:08/01/2026
1536 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی سنووردار كرد و جه‌ختیكرده‌وه، هیچ رێوشوێنێكی سه‌ربازی نوێ له ڤه‌نزوێلا به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێشوه‌خته ئه‌نجامنادرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا به ده‌نگی ٥٢ به‌رامبه‌ر ٤٧، بڕیارنامه‌یه‌كی په‌سه‌ندكرد كه دۆناڵد تره‌مپ له گرتنه‌به‌ری هه‌ر رێوشوێنێكی سه‌ربازی زیاتر له ڤه‌نزوێلا پێویستی به مۆڵه‌تی پێشوه‌خته له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه ده‌بێت.
ئامانجی
بڕیارنامه‌كه به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆنگرێسه له بابه‌ته سه‌ربازییه‌كان،
هه‌روه‌ها دڵنیابوون له‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێكی سه‌ربازی تاكلایه‌نه نه‌نرێت كه
كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌بێت یان هێزه‌كانی ئه‌مریكا
بخاته مه‌ترسییه‌كی نوێوه به‌بێ ره‌زامه‌ندی یاسادانه‌رانی وڵات.
ئه‌م بڕیاره
دوای چه‌ند رۆژێك هات كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌ناكاویان له ڤه‌نزوێلا
ئه‌نجامدا و نیكۆلاس مادورۆی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا و هاوسه‌ره‌كه‌ییان ده‌ستگیر
كرد.