بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكان، لە ساڵی ٢٠٢٦ـدا نزیكەی ٣٠ رۆژ پشووی فەرمییە، بەڵام بۆ خوێندكاران و مامۆستایان زیاترە بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٦، حكومەتی ماوەبەسەرچوو بەشێوەیەكی فەرمی رۆژە پشووەكانی لەسەر سایتی خۆی بڵاوكردەوە.
بەپێی خشتەكە ئەو رۆژانە لە هەرێمی كوردستان پشوون:
١ـی کانونی دووەم؛ سەری
ساڵی زاینی
٥ـی ئازار؛ رۆژی دەستپێكردنی راپەڕینی گەلی
كوردستان
١١ـی ئازار؛ یادی راگەیاندنی رێككەوتننامەی ١١ـی ئازاری
١٩٧٠
١٤ـی ئازار؛ رۆژی لەدایكبوونی مستەفا بارزانی
رۆژانی ٢٠ - ٢٢ـی ئازار؛ جەژنی رەمەزانی
پیرۆز
رۆژانی ٢١ – ٢٣ـی ئازار؛ جەژنی نەورۆز
٤ـی نیسان؛ سەری ساڵی بابلی ئاشووری - بابلی
كلدانی
٥ـی نیسان؛ جەژنی
گەورە (بۆ مەسیحییەكان)- سێ رۆژ پشوو
٩ـی نیسان؛ رۆژی ئازادكردنی عێراق لە رژێمی
دیكتاتۆری سەركوتكار
١٦ـی
نیسانی؛ جەژنی
سەری ساڵی ئێزیدییەكان
١ـی ئایار؛ رۆژی
كرێكارانی جیهان
١٤ـی ئایار؛ جەژنی هەڵكشان (بۆ
مەسیحییەكان)-یەك رۆژ پشوو
٢٧ - ٣٠ـی ئایار؛ جەژنی قوربانی پیرۆز
١٦ـی حوزەیران؛ سەری ساڵی كۆچی
٢٥ـی حوزەیران؛ رۆژی
عاشوورا
١٢ـی تەمموز؛ جەژنی
نووسەر دیل (بۆ ئاشوورییەكان) - یەك رۆژ پشوو
١٤ـی تەمموز؛ شۆڕشی
(١٤) ی تەمووزی ١٩٥٨
٢٥ـی ئاب؛ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزن
(د.خ)
٦- ١٢ـی تشرینی یەکەم؛ جەژنی جەمایێ (بۆ ئێزیدییەكان)
١٨ـی کانونی یەکەم؛ جەژنی ڕۆژیێن ئێزیدی (بۆ
ئێزیدییەكان)
٢٥ـی کانونی یەکەم؛ یادی لەدایكبوونی حەزرەتی
مەسیح (د.خ)
بە پشتبەستن بە رۆژمێری كۆچی، رۆژەكان مەزندە كراوە