ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگه‌یاند، له ئێستادا شه‌ڕو پێكدانێكی سه‌خت له نزیك گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌ی حه‌ڵه‌ب بەردەوامە و هێزەکانیان به‌رگرییه‌كی ئازایانه ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، بۆ رۆژی سێیه‌می له‌سه‌ریه‌ك، هێزه‌كانمان به‌رده‌وامن له به‌رگریكردن و رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه‌ی شاری حه‌ڵه‌ب، وێڕای بۆردومانی دڕاندنه‌و چڕی تانك و تۆپی گروپه‌كان بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كان.
ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو،
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له ئێستادا شه‌ڕو پێكدادانێكی سه‌خت له ده‌وروبه‌ری فولكه‌ی
یه‌كه‌می گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هێزه‌كانمان به هێرشێكی رێكخراو
و به‌هێز به‌رپه‌رچی هه‌وڵه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كان بۆ پێشڕه‌ویكردن ده‌ده‌نه‌وه‌و
شه‌ڕڤانمان به‌رگرییه‌كی ئازایانه ده‌كه‌ن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، هاوكات گروپه چه‌كداره‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر بۆردومانكردنی هه‌ردوو
گه‌ڕه‌كه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و ژێرخانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه ئامانج و
جارێكی دیكه بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌ی "خالید فه‌جر"یان له گه‌ڕه‌كی شێخ
مه‌قسود كردووه.
هه‌روه‌ها وتووشیه‌تی،
بۆردومانه‌كان بوونه‌ته هۆی وێرانكارییه‌كانی زۆر و زانیاریی هه‌ن كه هێشتا
ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ژێر دار‌و په‌ردووی بینا رووخاوه‌كاندان.