سەردێڕ:

سەرۆکی ئۆکرانیا: سوپای رووسیا بە درۆن هێرشی کردە سەر شاری کیێڤ

PM:01:48:09/01/2026

708 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکەی شەوی رابردووی سوپای رووسیا بۆ سەر شاری کیێف و دەوروبەری، باڵیۆزخانەی دەوڵەتی قەتەر و چەند شوێنێکی دیکەی کردووەتە ئامانج.


ئەمڕۆ هەینی ٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ڤۆلۆدمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا وتی، هێرشەکان لە رێگەی درۆنی خۆکوژیەوە ئەنجامدراون و یەکێک لە درۆنەکان راستەوخۆ بەر باڵیۆزخانەی دەوڵەتی قەتەر کەوتووە زیانی پێگەیاندووە و ٢٠ باڵەخانەی نیشتەجێبوونی دیکەش زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی هێرشەکەشەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، ئەم هێرشە پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ بە ئامانجگرتنی نێردە دیپلۆماسییەکان و ژێرخانی مەدەنی لە پایتەختی ئۆکرانیا و تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵدان بۆ رزگارکردنی ئەوانەی لە باڵەخانە زیانپێگەیشتووەکاندا گیریان خواردووە.













گەلەری