سەردێڕ:

لەم ناوچەیەی هەرێم سبەی کرایە پشوو

PM:08:50:10/12/2025

50152 جار خوێندراوەتەوە

پەروەردەی چەمچەماڵ دەڵێت، سبەینێ پێنجشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی دەبێت، ئەوەش بە مەبەستی پاککردنەوەی ئەو ناوەندانەی خوێندن کە بەهۆی بارانبارینەوە زیانیان بەرکەوتووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بە هەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامی چەمچەماڵ، بڕیارماندا سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، پشووی فەرمی بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە لەبەر بەرژەوەندیی خوێندکاران و مامۆستایان و بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوەندانەی خوێندن کە بەهۆی لافاو و بارانبارینەوە زیانیان بەرکەوتووە و خۆئامادەکردن بۆ ئەوەی دەوام لەو ناوەندانەی خوێندن ئاساییببێتەوە، دەرکراوە.














گەلەری