سەردێڕ:

لە هەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدرا دژی هێرش بۆ سەر حەلەب

PM:05:44:09/01/2026

1668 جار خوێندراوەتەوە

لە هەولێر، هاوڵاتیان دژی هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.


ئەمڕۆ هەینی ٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، لە هەولێر، هاوڵاتیان دژی هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشقەوە ئەنجامدرا و پشتگیریی خۆیان بۆ کوردانی ئەو ناوچەیە دەربڕی.

ماوەی چوار رۆژە هێزە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق هێرشەکانیان بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود دەستپێکردووە و چەندین کەس بوهۆیەوە کوژراون و برینداربوون کە بەشی زۆریان هاوڵاتیانی سڤیلن، پشتیوانی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستانیش دەستیپێکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

دوێنێش، لە هەریەکە لە شارەکانی ئەنقەرە و ئیستانبوڵ و ئامەد کوردان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایانکرد کۆمەڵکوژکردنی کورد کۆتایی پێبهێنرێت، هاوکات رەوەندی کوردی لە هەریەکە لە ئەڵمانیا و سویسڕا و چەندین وڵاتی دیکەی ئەوروپا بە مەبەستی پشتگیریکردن لە کوردانی حەلەب، رژانە سەر شەقامەکان و داوایان لە یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد رێگە لە جینۆسایدی کورد بگرن.













گەلەری