دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە سلێمانی، دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتییەك كرا و كوژرا، چاوگێک لە هێزە ئەمنییەکان رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا تۆمەتباری سەرەكی لەكاتی رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنیەكان كوژرا، هەروەها كارمەندێكی هێزە ئەمنیەكان برینداربوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، چاوگێکی ئەمنی لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتباری سەرەكی رووداوێكی كوشتن كە لە ناوچەی كۆڵەبی نزیك شاری سلێمانی، لەكاتی هەڵدان بۆ دەستگیركردنی كوژراوە.
ئاماژەی
بەوەشكرد، تۆمەتبارەكە ماوەیەكی زۆر رووبەڕووی هێزە ئەمنیەكان بووەتەوە و تەقەی
لێكردوون لە ئەنجامدا پۆلیسێك برینداربووە، پاشان فەرمانی كوشتنی بۆ دەركراوە و لە
روبەڕوبوونەوەكەدا كوژراوە.
ئەوەش دوای
ئەوەی، ناوچەی كۆڵەبی نزیك شاری سلێمانی، دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتییەك كراوە
كاتێك لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیدا بووە، بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی
زانیارییەکان ئەو كەسەی بهیانی ئهمڕۆ كوژرا تەمەنی نزیكهی ٥٠ ساڵان بوو، دوای رووداوەكەش
تەرمەكەی رەوانی نەخۆشخانەی شۆڕش كرا، پاشانیش بۆ پزیشكی دادی سلێمانی گواسترایهوه.